ھەڤاڵی بەڕێز کاک ئازاد بەرواری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتیمان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد سەلیم مەلا نەجیب بەرواری)ـی مامی بەڕێزتان و کەسایەتی کۆمەڵاتیی دیاری دەڤەری بەرواری ـ مان پێگەیشت.
بە غەمگینییەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمانەوە پرسە و سەرخۆشی لە بهڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە بەڕێزتان و خانەوادە و خزمان و ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ـی١٢ـی ٢٠٢٢