فەرەنسا بۆ شەوی سەری ساڵ 90 هەزار هێزی پۆلیسی بڵاوکردەوە

فەرەنسا بۆ شەوی سەری ساڵ 90 هەزار هێزی پۆلیسی بڵاوکردەوە

 

 

 

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا 90 هەزار هێزی پۆلیس بۆ پاراستنی ئاسایشی فەڕەنسا بڵاوە  دەکرێنەوە.

جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا 90 هەزار هێزی پۆلیس و جەندرمە بۆ ئاسایش کۆدەکرێنەوە.

دوای پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ئەمساڵ دوای 2 ساڵ، نمایشی یارییە ئاگرینەکان لە شانزەلیزە، بەناوبانگترین شەقامی پاریس بەڕێوەدەچێت. بەگوێرەی ماڵپەڕی شارەوانی پاریس، پێشبینی دەکرێت 500 هەزار کەس بەشداری لە مەراسیمی ئەمشەوی شانزەلیزەی بکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top