ڕوودانی چەند تەقینەوەیەک لە کیێڤ
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکی لە پایتەختی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوان کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند: "چەند تەقینەوەیەک لە کیێڤ ڕوویدا". لە پەناگەدا بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: تەقینەوە لە نێوان باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سۆلۆمیانسکی پایتەخت ڕوویداوە، هەروەها تەقینەوە لە ناوچەکانی پێچەرسک و هۆلۆسیوسک ڕوویدا، ئێمە شاهیدی وێرانکاریین. ڕزگارکەران لە ڕێگادان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لە کیێڤ کاردەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل