تورکیا ٤٤ کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرد

تورکیا ٤٤ کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرد

 

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی تورکی ڕایانگەیاند، کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە 44 کەسیان لە ئيستەنبوڵ بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ مۆسادی ئیسرائیل دەستگیرکردووە.

کەناڵێکی تورکی بڵاویکردەوە: هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە ڕێگەی بەدواداچوون و چاودێریكردن ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە سیخوڕییان بۆ مۆساد دەکرد.

لە ڕاپۆرتی ئەم کەناڵەدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٤٤ کەس دەستگیرکراون، ئاماژە بەوە کراوە کە هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ١٣ کەسی دیکە کە هەڵهاتوون بەردەوامن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top