سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022.11.27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ته‌واوكردنى به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌فته‌ى ڕابردووى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سياسييه‌كانى عێراق، به‌ سه‌ردانێكى يه‌ك ڕۆژه‌ ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا‌.

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو پاش ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ى سياسى و به‌رپرسانى باڵاى وڵات، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى ڕۆژى دووه‌مى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداريى‌ پرسه‌ى قوربانييانى ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى ته‌قينه‌وه‌ى غاز له‌ دهۆك بكات.

بڕياره‌ له‌ سه‌ردانى ئه‌مڕۆيدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ته‌واو بكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى ديكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى عێراق ديدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.
 

Top