ڕزگارکردنی پانزە کۆچبەری نایاسایی لە شاری ئیزمیر

ڕزگارکردنی پانزە کۆچبەری نایاسایی لە شاری ئیزمیر

 

 

فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا لەو بارەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەو ڕاپۆرتانەی دەست کەوتوون ئاماژە بە ڕزگارکردنی ١٥ کۆچبەری نایاسایی لە کەنارەکانی چێشمەی ئیزمیر دەکەن، کە لەلایەن هێزە یۆنانییەکانەوە ڕاونراون بەرەو ئاوی خاکی تورکیا.

بە پێی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیزمیر، پاش پێگەیشتنی هەواڵی سەرگەردانیی گرووپێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە بەلەمێک لە کەنارەکانی شاری چێشمە ، تیمێکی پاسەوانی کەناراوەکان ڕەوانەی ناوچەکە کران.

لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکان ١٥ کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکرد کە لەلایەن هێزە یۆنانییەکانەوە بەرەو ئاوەکانی خاکی تورکیا ڕاونرابوون و مەترسی خنکانیان  لەسەر بوو.

دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد ئەو کۆچبەرانە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top