بەهۆی تەقەکردن لە فرۆشگایەک 10 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقەکردن لە فرۆشگایەک 10 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لە تەقەکردنی گروپێکی دیکەدا لە ئەمریکا، لانیکەم ١٠ کەس لە ویلایەتی ڤێرجینیا کوژران.

لە دووهەمین ڕووداوی تەقە كردن لە ئەمریکا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی ئەوەی کەسێکی چەکدار هێرشی کردووەتە سەر فرۆشگایەک لە شاری چیساپیکی ویلایەتی ڤێرجینیا لانیکەم ١٠ کەس کوژراون.

پۆلیس ڕایگەیاند: کە هێرشبەرەکەش کوژراوە، تا ئێستا ناسنامە و پاڵنەری ئەم کەسە ڕانەگەیەندراوە، دیار نییە ئەم کەسە کارمەندی فرۆشگای بووە یان نا، بەڵام پێدەچێت خۆی کوشتبێت.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازان لە ویلایەتی کۆلۆرادۆش ٥ کەس کوژران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top