بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

وەزارەتی ناوخۆی فەلەستین لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی کەمپی جبالیا لە باکووری غەززە، ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە،

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری شارستانیشدا ئاماژە بەوە کراوە، کە تەرمی ٢١ کەس لەو باڵەخانەیەی کە ڕووداوەکەی تێدا ڕوویدا، دەستنیشانکراون، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ژمارەی بریندارەکان نییە، تیمەکانی فریاکەوتن ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و ڕێگریان لە تەشەنەسەندنی بۆ باڵەخانەکانی دیکە کردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بەهۆی بەنزینەوە بووە کە لەناو بیناکەدا هەڵگیراوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین ماتەمینی گشتی لەم وڵاتە ڕاگەیاند، لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە عەباس ئەم ڕووداوەی بە "کارەساتێکی نیشتمانی" وەسف کردووە و فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە هەموو ئاسانکارییەک بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دابین بکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

Top