بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جەزائیر 16 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جەزائیر 16 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

ڕێکخراوی بەرگری شارستانی جەزائیر رایگەیاند، کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە نزیکەی 19 کەس بوونەقوربانی.

ئەم ڕێکخراوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، كە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و تۆیۆتا لاندکرۆزەر FG80 ڕوویداوە، لە سنووری پارێزگای "برج باجی موختار" لە نزیک سنووری وڵاتی مالی و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 19 کەس بوونە قوربانی.

لە بەیاننامەکەیدا، ڕێکخراوی بەرگری شارستانی جەزائیر دووپاتی کردەوە کە پێکدادانەکە لەسەر ڕێگای سەرەکی ژمارە 6 لە نێوان تاوەری « برجی باجی موختار» و ناوچەی "رقان" لە پارێزگای "ئەدرار"ی دراوسێ و هاوسنوور ڕوویداوە و دووپاتی کردەوە کە لە ئەنجامدا 16 سەرنشینی… ئەو دوو ئۆتۆمبێلە گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا دوو هاووڵاتیی جەزائیری و 14 هاووڵاتی دیکەی وڵاتانی ئەفریقان و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، کە باری تەندروستییان سەختە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top