سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمیدی دەهام ئەلجەربا سەرەخۆشی لە عەشیرەتی شەممەڕ لە سوریا دەکات

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمیدی دەهام ئەلجەربا سەرەخۆشی لە عەشیرەتی شەممەڕ لە سوریا دەکات

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە باوەڕبوون بە قەزا و قەدەری خودای گەورە، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبای شێخی هۆزی شەممەڕ له سووریا كۆچی دوایی كرد، و بەویستی خودای گەوره لەنێو خۆشەویست و دۆستانی له کوردستان ماڵئاوایی لێ كردین.
کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكەی و هۆزی شەممەڕ دەكەین ، و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر ئارامی بە ئێمە و خانەوادە و هۆزەكەی ببەخشێت .
انا لله وانا اليه راجعون
مسعود بارزانی
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ی زایینی

Top