ژمارەی قوربانیانی زریانی فلیپین گەیشتە ١٣٢ کەس
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە فلیپین، ١٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەنتەری نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان لە فلیپین ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات 132 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەم پێیە، ڕوودانی گەردەلولی نالگا ژیانی نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی فلیپینی تێکداوە و ٨٦٦ هەزار کەسی ئاوارە كردووە.
هەروەها جگە لە گیانلەدەستدانی ١٣٢ کەس بەهۆی ئەم زریانەوە، زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون و ٣٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە فلیپین ساڵانە زیاتر لە ٢٠ زریان ڕوودەدات، لە ساڵی ٢٠١٣دا لە زریانی هایان زیاتر لە شەش هەزار کەس لەم وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل