عەدنان كەریم پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات

عەدنان كەریم پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری دیاری كورد(عەدنان كەریم) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بە هاشتاگی(ژن-ژیان-ئازادی) كورتە ڤیدیۆیەكی نوێی بڵاوكردەوە كە تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەربڕی و بەرهەمێكی پێشكەش كرد كە پێكهاتبوو هۆنراوەیەكی شاعیری دیاری كورد (هێمن موكریانی), هەروەها هونەرمەند عەدنان كەریم داوای ئازادی كرد بۆ ژنان و گەنجان و كوردانی وڵاتی ئێران .

شایەنی باسە..سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەر هونەرمەند عەدنان كەریم لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب ئاڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(شار) بڵاوكردەوە كە تێكستەكەی لە (چامەكەی نالی)و (وەڵامەكەی سالم) وەرگیراوە, ئەم كارە هونەرییە بە رابەرایەتی ئۆركێست(كارزان مەحمود) و ژمارەیەك موسیزیان و هونەرمەندی كوردی و بیانی لە پراگی وڵاتی چیك بەرهەم تۆماركرا .

ئاسۆ كاكەیی

Top