لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نەخۆشخانەیەک 2 کەس کوژران

لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نەخۆشخانەیەک 2 کەس کوژران

 

 

دوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ئەمریکا دوو کەس کوژران.

دوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی شاری دالاس لە ویلایەتی تەکساس، دوو کەس کوژران و هێرشبەرەکەش بریندار بوو.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی شاری دالاس، هێرشبەرەکە دوای هێرشە چەکدارییەکەی نەخۆشخانەکە تەقەی لە دوو کارمەند کردووە و کوژراون، دوای ئەوەش لە کاتی پێکدادانەکەدا بریندار بوو و دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هێرشبەرە تەمەن ٣٠ ساڵە، ئەگەری ئەوە هەیە هۆکاری هێرشەکەی دزیكردن لە نەخۆشخانەكە بووبێت.

Top