نێچیرڤان بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز ودیپلۆماتكارێكی كارا له ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاردا ..
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و سیاسی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به شێوه‌یه‌كه كه به‌رده‌وام له گۆرانكاری و پێشهاتی نوێیه‌دا، هه‌ر بۆیه شێوازی مامه‌ڵه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی ژیرانه‌ی بابه‌تییانه به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی كورد كه خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وایین و له نێو جه‌رگه‌ی ئه‌و رووداو و پێشهاتانه‌ین گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی و هه‌ستیارییه‌كی زۆری هه‌یه ، له هه‌ماكاتیشدا سه‌ركرده‌ی به‌هێز و دیپلۆماتكار و سیاسه‌تمه‌داری بڵیمه‌ت و دڵسۆزی گه‌ره‌كه كه به‌پێی هه‌ڵومه‌رجه‌كان ئه‌و كه‌سایه‌تییه و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی زیاتر روون ده‌كاته‌وه .
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كه هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ره نه‌بوو له كاریگه‌ری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عێراق چ له رووی سه‌ربازی ، سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و گه‌مارۆ و فشاره‌كان بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به روونی هێزی نه‌رمی دیپلۆماسی و سیاسی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی چ وه‌ك كه‌سایه‌تیی سیاسی و چ وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت له دوێنی و ئه‌مرۆیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك داینامۆیی جوله سیاسی و دپیلۆماسییه‌كان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی و دروستكردنی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیی له به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به باشی و سه‌ركه‌وتووانه ئامانجه‌كانی پێكاوه و ده‌ستكه‌وتی گرنگ و مێژوویی لێكه‌وتۆته‌وه .
ئه‌وه‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه و تێگه‌یشنی سیاسی و دیپلۆماسی و هێزی نه‌رمی ئه‌رێنی بۆ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌كانی ده‌وروبه‌ر و نێوخۆیی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه كاریگه‌ره له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ورد و خێرایه بۆ كێشه و ئاسته‌نگه‌كان ، له‌گه‌ڵ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن و هونه‌ری گفتوگۆ و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ناوچه‌یی و جیهانی له پیناو به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌وره‌ها به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی كوردستان له‌رووی سیاسی ، دیپلۆماسی و ئابووری له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییانه‌شدا ناكرێت ئاماژه به رۆڵ و هه‌وڵه بێوچانه‌كانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی چ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و چ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌ڕێمی كوردستان له پێناو یه‌كریزی و له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كردنی كێشه نێوخۆییه‌كان نه‌كه‌ین كه هه‌موو ئه‌مانه گڕنتین بۆ زیاتر به‌هێزبوونی سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان .
یه‌كێكی تر له هه‌نگاو ژیرانه و دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاراكته‌رێكی دیپلۆماسی و سیاسی به‌هێز له ناوچه‌یه‌كی پڕ ململانێی به نێوده‌وڵه‌تیی كردن و دروستكردنی پشتیوانییه بۆ هه‌رێمی كوردستان له نیو ناوه‌نده سیاسی ودیپلۆماسی و وڵاتانی زڵهیز و بریار بده‌سته تا زیاتر دۆزی كورد و مافه‌ره‌واكانی پارێزراو و چه‌سپێنراو بێت ئه‌وه‌ش پشتیوانییه‌كی به‌هێز دروست ده‌كات بۆ دۆزی كورد له نێو عێراقێكدا كه هیچ ئاینده‌یه‌كی نییه ، مانه‌وه‌ی كورد تێیدا ناچارییه چونكه عێراق به‌ده‌ست خۆیه‌وه نییه وكۆمه‌ڵێك وڵاتی ناوچه‌یی و ده‌وروبه‌ر به‌كاری دینن و له نێوه‌یدا پشتیوانی وڵاتانی زڵهێزی وه‌ك فه‌ره‌نسا و بریتانیا‌و ئه‌مه‌ریكا و به‌ده‌ستهینانی پشتیوانی دۆزی كرد و قه‌واره‌كه‌ی گرنگی و بایه‌خی زۆر و ئه‌و دیپلۆماسییه‌ته‌یه كه ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی به‌ده‌وام له سه‌رهێڵه و كاری له سه‌ر كردووه و به‌تایبه‌ت پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه بۆ دۆزی كورد و قه‌واره‌یه‌كه پڕبایه‌خه .
بۆیه، هه‌میشه ئه‌و جۆره دیپلۆماسییه و بیركردنه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی وبه‌تایبه‌ت دراوسێیه‌كانیش كوردستانیش جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیدانه و ئه‌و هێزه نه‌رمه‌ش وایكردووه كه سه‌نگ و بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان چ له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ش زیاتر جێگه‌ی گرنگی بێت ، به‌تایبه‌ت كه دۆخی سیاسی و دیپلۆماسی ناوچه‌كه و جیهان له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه و مامه‌ڵه‌كردنی سه‌ركه‌وتووانه له سه‌ر بنه‌ما وستراتیژییه‌كی هاوبه‌ش گرنگی زۆری ده‌بێت بۆ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تیی له سه‌ر نه‌خشه‌ی هاوسه‌نگی و دیپلۆماسییه‌ت و به‌تایبه‌ت دیپلۆماسی وزه كه رۆڵی گرنگی ده‌بێت بۆ پاڵپشتی كرد له دۆز و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌ر ئه‌وه‌شه به په‌رۆشی و دڵسۆزانه شه‌و ورۆژی خستۆته‌سه‌ر یه‌ك تا له رووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه سه‌نگ و پێگه‌ی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و دڵنییایی و ئاڕامی بۆ ئاینده‌ی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه ژیرانه بۆ چۆنێیتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌ڕیمی كوردستان و پێكانی ئامانجه‌كانی به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شتتر و سه‌ركه‌وتنی زیاتر .