رزگارکردنی پەنجاو سێ کۆچبەری نایاسایی لە بۆدروم

رزگارکردنی پەنجاو سێ کۆچبەری نایاسایی لە بۆدروم

 

 

لە کەنارەکانی بۆدروم لە شاری موغلە، ٥٣ کۆچبەری نایاسایی لە یەختێکدا رزگارکران کە لەلایەن هێزەكانی یۆنانییەوە ڕاونرابوون. بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکان، دوای ئەوەی زانیارییان لەبارەی بوونی کۆمەڵێک کۆچبەری نایاسایی لە یەختێکدا لە ناوچەی بۆدروم پێگەیشتووە، کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکان ڕەوانەی ناوچەکە کراوە. تیمەکان ٥٣ کۆچبەری نایاساییان لە یەختەکەدا ڕزگار کرد.

دوای تەواوبوونی كاری كارگێڕی وەرگرتنی زانیاری كۆچبەرانی نایاسایی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی كۆچبەرانی پارێزگاكە كران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top