مردنی ١٦ ژنی ئەفریقی لە دەریای ئیجە

مردنی ١٦ ژنی ئەفریقی لە دەریای ئیجە

 

 

دوای ئەوەی بەلەمێک کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە دەریای ئیجەدا نوقم بوو، ١٦ ژنی گەنجی ئەفریقی گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی یۆنان (AMNA)، کەشتییەک کە نزیکەی ٤٠ کۆچبەری نایاسایی تێدابوو لە ئاوەکانی دوورگەی میدللی نوقم بووە.

بەو پێیەش، ١٦ کەس لەو کۆچبەرانەی کە ئاماژەیان پێکراوە، ژنانی گەنجی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی بوون گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسی دیکە ڕزگاركران و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ویلایەتی میدللی.

لەلایەکی دیکەوە هێشتا ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن بۆ ١٥ کەسی دیکە لە گەڕان بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top