زیاتر لە 350 کۆچبەری نایاسایی دەگەنە کەناراوەکانی ئیسپانیا

زیاتر لە 350 کۆچبەری نایاسایی دەگەنە کەناراوەکانی ئیسپانیا

 

 

لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٥٠ کۆچبەری نایاسایی چوونەتە دوورگەی مایۆرکا و شارەکانی کادیس و گرانادا و ئەلمێریا و دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا.

دوورگەی مایۆرکا لە ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا ئەو ناوچەیەیە کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆی ڕۆیشتوون.

تیمەکانی بەرگری شارستانی و سەرچاوەکانی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند، کە هەشت بەلەم گەیشتوونەتە کەناراوەکانی مایۆرکا کە ١٣١ کۆچبەری نایاسایی تێدابووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا، ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لەم وڵاتە لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و ئابی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 10% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 19 هەزار و 7 کەس.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top