دەستگیرکردنی ٦٣ کۆچبەری نایاسایی لە تونس

دەستگیرکردنی ٦٣ کۆچبەری نایاسایی لە تونس

 

 

وتەبێژی پاسەوانی نەتەوەیی تونس دەستگیرکردنی ٦٣ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی ئەم وڵاتە راگەیاند.

حسام الدین الجبابلی، وتەبێژی پاسەوانی نەتەوەیی تونس لە لێدوانێكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند، لە كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی تونس 63 كۆچبەر دەستگیركراون كە بەنیازبوون بە نایاسایی بچنە ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکرد: هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی تونس هەروەها ٤٤ کۆچبەری نایاسایی کە هاووڵاتیی وڵاتانی ئەفریقان لە کەناراوەکانی ئەم وڵاتە لە مەترسیی خنکان ڕزگاریان کردوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وڵاتانی باکووری ئەفریقا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆیشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بەکاردەهێنرێن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەهۆی نزیکی لە دەریای ناوەڕاست.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی تونس، لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ٢٠ هەزار و ٦١٦ کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کراون، لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٣٧١ کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتانی باشووری ئەفریقاوە بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top