پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە بۆ خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ لە رووداوێکدا گیانیان لەدەست دا

پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە بۆ خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ لە رووداوێکدا گیانیان لەدەست دا

بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە کرد کە ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا.

لە راگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانی کە ئاراستەی خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە کراوە و تێیدا هاتووە: "بەڕێزان لە خانەوادەی سەربەرزی پێنج پێشمەرگەی كوردستان، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێنج پێشمەرگەی دڵسۆزی سەر بە لیوای پێنجی شارەزوورمان پێگەیشت، كە بریتی بوون لە(توانا نەسرەدین حەمە، ئەردەلان جەمال مەجید، سەروەر ئەنوەر مەحمود، جەمال جەلال حەمە، تاهیر كاكەڵڵا خەلیفە رەشید) كە لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ئەرك لە سەر رێگەی سەرەكی دەربەندیخان كەلار بە كارەساتێكی هاتووچۆ گیانیان سپارد".

ئەوەش خراوەتە روو: "بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكانتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبووان و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكانی لیوای پێنجی شارەزوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین".

ئاماژە بەوەش دراوە: "لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات".

Top