کۆچبەرێکی سوری تەرمی منداڵەکەی فڕێدایە ناو دەریاوە

کۆچبەرێکی سوری تەرمی منداڵەکەی فڕێدایە ناو دەریاوە

 

 

گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت پەنابەرێكی سوری بە نایاسایی كۆچ دەكات، تەرمی منداڵەكەی كە بەهۆی تینوێتی و برسێتیەوە گیانی لەدەستداوە، فڕێدەداتە ناو دەریای ناوەڕاست ، شەپۆلێكی خەم و پەژارەی لێكەوتۆتەوە.

لەم ڕووداوە جەرگبڕەدا کە ٣٢ کۆچبەر خواردن و خواردنەوە و سووتەمەنییان تەواو بووە، شەش سەرنشین کە چەند منداڵێکیان تێدایە بەرگەی ئەو بارودۆخە سەختانەیان نەگرتووە و گیانیان لەدەستداوە.

بە وتەی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەشتی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا لە ڕابردوودا کوشندەتر بووە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر و کۆچبەر لەم دەریایەدا تێپەڕیون بەرەو ئەوروپا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top