ڕادەستکردنەوەی زیاتر لە ٧٣ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکانیان

ڕادەستکردنەوەی زیاتر لە ٧٣ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکانیان

 

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٧٣ هەزار و ٨٣٦ کۆچبەری نایاسایی بۆ وڵاتەکانیان گەڕاندووەتەوە.

ئاژانسی کۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كەلە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٧٣ هەزار و ٨٣٦ کۆچبەری نایاسایی گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە بەردەوامی پشکنین و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان كراوە بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی و قاچاخچیان بازرگانی كردن بە مرۆڤ، ئاماژەش بەوە کراوە کە لەم ڕووەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێگری لە 200 هەزار و 897 کەس کراوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە ناو وڵاتەوە.

بەپێی ئەو لێدوانەی سەرەوە، هەفتەی رابردوو 5052 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش 1847 كەسیان رەگەزنامەی ئەفغانی و 268 كەسیان رەگەزنامەی پاكستان و 2937 كۆچبەریشیان رەگەزنامەی وڵاتانی دیكە بوون.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top