ئێران لە تۆڵەی هەڕەشەكانی ئیسڕائیل بۆسەر غەزە هەڕەشە دەكات

ئێران لە تۆڵەی هەڕەشەكانی ئیسڕائیل بۆسەر غەزە هەڕەشە دەكات

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێكی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئێران، فەرماندەی دەستەبژێری سوپای پاسدارانی ئێران جەختی كردووەتەوە کە ئیسرائیل لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی كە بەم دواییە كردییە سەر فەلەستینییەکان لە غەزە  باجێکی زۆر قورس دەدات.

 

حوسێن سەلامی كە جنەڕاڵێكی پلە باڵایە ڕایگەیاندبوو كە  لە كاتێكدا لەگەڵ زیاد ئەلنەخەلە سەركردەی جیهادی ئیسلامی كۆبووەتەوە كە ئێستا سەردانی ئێران دەكات، جەنەڕاڵ حوسێن ئەوەی گوتووە كە ئیسرائیلییەكان باجێكی دیكەی قورس دەدەن بەرامبەر تاوانەكەی ئەم دواییەیان.

 

ئیسرائیل ڕۆژی هەینی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گروپی جیهادی ئیسلامی کوشت لە هێرشێکی ئاسمانی کتوپڕدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی بەرز لە شاری غەزە لە وەڵامی ئەوەی لەو باڵەخانەیەوە هێرشی موشەکی کراوەتە سەر خاكەكەی.

 

ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە ئیسرائیل لە کەرتی غەزە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و فەلەستینییەکانیش ڕۆژی شەممە موشەکیان ئاڕاستەی شارەکانی ئیسرائیل کرد دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیلی بۆ سەر گرووپە چەکدارە جیهادیە ئیسلامیەکە کۆتایی بە زیاتر لە ساڵێک تا ڕادەیەک ئارامی هێنا بە درێژایی سنوورەکانی ئەو وڵاتە.

 

 

 

Top