لە ماوەی حەفتەیەکدا 1047 کۆچبەری نایاسایی ڕزگار كرا

  لە ماوەی حەفتەیەکدا 1047 کۆچبەری نایاسایی ڕزگار كرا

 

فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: كەلە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە نێوان 29ی تەمووز تا 4ی ئاب، 1047 کۆچبەری نایاسایی لە ئاوی کەناراوەکانی ئەو وڵاتە ڕزگارکراون.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شەش کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکراون.

هەروەها ڕاشیگەیاند: كە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ ڕێگریكردن لەهاتنەژوورەوە و دەرچوونی کۆچبەرانی نایاسایی لەسەرتاسەری وڵاتدا بەبێ پچڕان بەردەوامە.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top