هێرشێك بۆ سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە لەندەن
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان هێرشی گرووپێکی ئاینی توندڕەوی بۆ سەرباڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە لەندەن ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە گروپێکی ئاینی توندڕەو هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە لەندەن، لە راگەیەندراوەکەی ئەم وەزارەتەدا هاتووە، كە گروپێک چوونەتە ناو بینای باڵیۆزخانەی باکو لە لەندەن و هەوڵی تێکدانیان داوە.
هێرشبەران لە باڵکۆنی بینای باڵیوزخانەکەدا ئاڵای ئاینییان بەرزکردەوە و دروشمی توندڕەویان دەوتەوە.
دوای هاتنی پۆلیسی ناوخۆ، ئەندامانی ئەو گروپە توندڕەوە بیناکەیان بەجێهێشت و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.
بەو پێیە هیچ زیانێك بە ستافی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە لەندەن نەگەیشتووە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: كە لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەستیپێکردووە سەبارەت بەم گروپە هێرشبەرە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش ڕادەگەیەنرێت.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە كراوە،بەپێی ڕێككەوتننامەی ڤییەنا، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لەوهۆشدارییە سەبارەت بە ئاسایشی دیپلۆماتکاران و بینای دیپلۆماسییەكان ئاگادار كراونەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل