سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێزیدییه‌كان ده‌كات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێزیدییه‌كان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوین، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و پیرۆزبایی له‌ ئێزیدییه‌كان ده‌كات و دڵنیاشیان ده‌كاته‌وه‌ هه‌رچی له‌ توانادا بێ ده‌یكات بۆئه‌وه‌ی له‌ ئێش و ئازاره‌كانیان كه‌م بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/8/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێزیدییه‌كان كردو تێیدا هاتووه‌، "به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوین، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی ئێزیدی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕ خۆشی و ئارامیدا ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌سه‌ر به‌رن".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا دڵنیایی ده‌داته‌ ئێزیدییه‌كان و ده‌ڵێ: "به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی له‌ توانادا بێ ده‌یكات، بۆ پتر خزمه‌تكردنی خوشك و برا ئێزیدییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانیان. جه‌ژنی چله‌ی هاوین پیرۆز بێ و هه‌رده‌م له‌ خۆشیدابن.

Top