بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە چەند پارێزگایەكی یەمەن 11 كەس گیانیان لە دەستدا.
بەهۆی لافاو لە یەمەن یازدە كەس بوونەقوربانی
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "26ی ئەیلول" ی سەر بە حووسییەکان، بەهۆی بارانبارینێكی زۆر و لافاوەوە لە پارێزگاکانی سەنعا و زمار و ئەبی یەمەن 11 کەس کە 4 منداڵیان تێدایە گیانیان لەدەستداوە.
بەم هۆیەشەوە، ژمارەیەک خانووی نیشتەجێبوونی ئەو ناوچانە بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە زیانیان پێگەیشتووە، تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا باس نەکراوە.
شاری سەنعا و ناوچە دراوسێکانی لە هەفتەی ڕابردووەوە بارینی بارانێکی زۆر بەخۆیەوە بینیوە و لە دوێنێوە بارانەکە چڕتر بووەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل