عه‌بدولره‌حمان سدیق: له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕه‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر ٥٢٢٦ پڕۆژه داوه
بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە گوتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکان دەکات و ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:
سەرۆکی دەستەی ژینگە : ده‌سته‌یه‌كی ڕاوێژكاری و چاودێری و به‌دواداچوونه، هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سته جێبه‌جێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (8)ـی ساڵی 2008ـی تایبه‌ت به پاراستن و چاككردنی ژینگه.
دیاره له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌توانین بڵێین له كۆی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجاممان داوه ئاماژه به گرنگترینی ئه‌و كارانه بكه‌ین له‌و ماوه‌ی كه له به‌رده‌ستمان دایه، ئه‌وانیش كه بریتین له:
دەرکردنى ڕێنمایی تایبه‌ت بەمەبەستی دامەزراندنی دەرچووانی بەشی ژینگە وه‌ك چاودێری ژینگەیی لە کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کار بۆیان.
پاڵپشت بە یاسای ژمارە (٢)ـی ساڵی ٢٠٢٠ وردبینی كراوه لە دۆسییەی گشت فەرمانبەران به مه‌به‌ستی چاكسازی.
دووباره ڕێکخستنەوەی پەیکەری کارگێری دەستە ئه‌نجام دراوه بە پێی پێویستی و کەمکردنەوەی ڕۆتین وكه‌مكردنه‌وه‌ی خەرجییه‌كان.
هه‌ر له‌م بواره‌دا دابەزاندنی دەسەڵات بۆ بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگە له پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان به پێویست زانراوه.
له هه‌مان كاتیش‌دا ڕێکخستنی میکانیزمی تایبەت بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ژینگەیی.
له خاڵه گرنگهكانیش کردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە بوو.
له هه‌مان كاتیش‌دا پێکهێنانی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
له هه‌مان كاتیش‌دا پێکهێنانی لێژنەی باڵای پاراستە سروشتییەکان بۆ كاراكردنی پەیڕەوی ژمارە (٩)ـی ساڵی ٢٠١١ـی ئەنجومەنی وەزیران.
وەرگرتنی رەزامەندی بۆ ئەوەی دەستەی ژینگە خۆی راپۆرتی (هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی) ئامادە بکات و ئه‌مه‌ش بێگومان بوو به مایه‌ی ئه‌وه‌ی (٦٥%) بۆ گەنجینەی حکومەت بگه‌ڕێته‌وه.
بەردەوامی پەیوەندییه‌کان لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق، به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوی جیهانيیهكان بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوکاري.
هه‌روه‌ها بەکارهێنانى سیستەمى ئەلیکترۆنى بۆ ئاسانکارى له ئیشوکارى کارگێرى لە نێوان دیوانی دەستەکە و فەرمانگەکانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان .
دەركردنی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی وه‌ك ڕێنمایی تایبه‌ت به ڕاوكردن، ڕێنمایی تایبه‌ت به پاراستن وچاككردنی هەوا، ڕێنمایی تایبه‌ت به سەربڕخانەكان، ئاگاداركردنەوەی پڕۆژەكان له ڕوویب ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه ئه‌یكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێنمایی تایبه‌ت به قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانە ژینگەییانهی ئه‌و پڕۆژانه ده‌یخه‌نه ڕوو، له هه‌مان كاتیش‌دا چاودێرى ژینگەیی بۆ پڕۆژەکان.
له بابه‌ته‌كانی تری په‌یوه‌ست به بواری یاسایی ماددەی (٤٢) لە ياساى ژماره (8)ـی ساڵی 2008 له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌موار كرایه‌وه به زیاتری ده‌سه‌ڵات به فه‌رمانگه‌ی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
له بواری پڕۆژه‌كاندا:
ڕەزامەندیمان داوه به بۆ پرۆژەکان له ماوه‌ی سێ ڕابردوو به ٥٢٢٦ پڕۆژە .
ئەو پڕۆژانەى كه لەو ماوەیەشدا به‌دواداچوونمان بۆیان كردووه و پشکنینمان بۆیان كردووه ٩٨٦٣ پرۆژە بوونه.
ئهوسامپڵانهی كه وه‌رمان گرتووه و پشكنین تاقیگەییمان كردووه ژمارەى نموونەکان واته سامپڵه‌كان ١٠١٦٦ نموونه بووه. له‌سه‌ر ئه‌و 10166ـه، پشكنین ئه‌نجام دراوه كه كۆی پشكنینه‌كان 72041 جۆر پشكنینی له‌سه‌ر كراوه.
له بواری هۆشیاری و ڕاگەیاندن:
هەڵمەتی هۆشیاری و ڕاگەیاندن له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ٤٦٢٤ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و ڕاگه‌یاندنمان هه‌بووه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه نه‌یاتوانیوه له كاتی خۆیدا ڕووبه‌ری سه‌وازیی دابین بكه‌ن هه‌ر پێمان دابین كردوونه‌ته‌وه كه ئه‌و له‌بری سه‌وزه ده‌توانین بڵێین له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا زیادی كرد بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك مه‌تر دووجا، له هه‌مان كاتیش‌دا جێبەجیکردنى پلانى ساڵانە بۆ چالاکی وهۆشیارى ژینگەیى لەناوەندەکانى خویندن كه ساڵی 2022 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یا ڕێككه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، به درێژایی ساڵه‌كه بۆ مه‌سه‌له‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی له ئاستی قوتابخانه‌كان.
بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان له ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا 221 ڕێكخراوی ژینگهپارێزههبوو، بۆردمان بۆ دروست كردوون له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ كۆی قوتابخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مامۆستای زانست له هه‌ر قوتابخانه‌ك كراوه‌ته ڕێبه‌ری ژینگه‌یی و كتێبێكیشمان بۆ ئاماده كردووه كتێبه‌كه چاپ ده‌كرێت و له ساڵی داهاتوودا ده‌درێت به مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان وه‌كو ڕێبه‌ری ژینگه‌یی قوتابیانی پێ ئاشنا بكه‌ن.