د. جوتیار عادل: هەوڵمانداوە پهیوهندییهكی تهندروست لهگهڵ ڕاگهیاندنەکان دروست بکەین
بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. جوتیار عادل، سهرۆكی فهرمانگهی میدیا و زانیاری و وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە گوتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکان دەکات و ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:
بە دروشمی حکومەتەکەی خۆت بناسە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ستراتیژییەت و سیاسەتی حکومەت بۆ ڕاگەیاندن و گەیاندن دادەڕێژێت، ئەوەش لە پێناو دوو ئامانج کە بریتیین لە: ئاشنا کردنی هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە بڕیار و چالاکی و پرۆژەکانی حکومەت. ههروهها ناساندنی هەرێمی کوردستان بۆ جیهانی دەرەوە.
ئەرکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدانی زانیارییە لەسەر کار و چالاکی وەزارەتەکان بۆ رای گشتی و وەرگرتنی پەیامی هاووڵاتییان.
ڕێکخستنەوەی ٣٢ ماڵپەڕی وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان لە ناو یەک ماڵپەڕ، لە ژێر ناوی gov.krd ، بەمەش توانیومانە ملیۆنان دینار بۆ خەزینەی حکومەت بگەڕێنینەوە.
فەراهەمکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و لاوان، بەجۆرک تا ئێستا ژمارەیەک گەنجی بەهرەمەند لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری کار دەکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری جگە لە سەرپەرشتیکردنی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی چەندین پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیاوە کار و چالاکییەکانی حکومەت بڵاودەکاتەوە.
بڵاوکردنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه ئهمه یهكهمین جاره كه دواتر ئەو بڕیارانە بەشێوەی گرافیک و بە وردەکاریی زیاتر لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاودەکرێتهوه، پاشان بەردەوام لە ڕێگەی ڤیدیۆ و راپۆرتەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە و ڕای هاووڵاتییان لەسەریان، بڵاودەکرێتهوه.
ڕێکخستن و گوتنەوەی زیاتر لە ٢٠ خولی ڕاهێنان بۆ میدیاکارانی وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانی حکومەت، بە پێویستی بابەتەکان و ئەو خولانەش بەردەوامییان هەیە، وه میدیاکارانی ڕاگەیاندنەکانی حکومەتیش سوودێکی باشیان لێ وەرگرتووە.
ئەنجامدانی ١٠ کۆڕو سیمینار بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بەمەبەستی شیکردنەوەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی پەیام و سەرنجی هاووڵاتیان.
دروستکردنی پڕۆژەی داشبۆردی داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ڕۆژانە زانیاریی ورد لەبارەی داتاکانی تایبەت بە کۆرۆنا و تووشبووان بە پێی پارێزگاکان ئەپدەیت دەکرێتەوە.
دەمەوێت لێرەوە ئەوەش ڕابگەیەنم کە پرۆژەیەکی گەورەمان لەبەردەستە کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئەویش دروستکردنی داشبۆردی داتاکانی پرۆژەکانی حکومەت، وه لە ڕێگەی ئەم پڕۆژهیهوه داشبۆردهكه بە وردی وه به شەفافی سەرجەم داتاکانی تایبەت بە پڕۆژەکانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو.
بەرهەمهێنانی ٤٢٨ ڤیدیۆ و ٩٥٦ گرافیک سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی حکومەت لەلایەک، وه بۆ هۆشیاری هاووڵاتییان لەسەر بابەتی تەندروستی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی وه پەروەردە لەلایەکی دیکەوە.
دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەیان ئاژانسی نێودەوڵەتی و عەرەبی و عێراقی بۆ پتهوكردنی ئهو پردهی نێوان حكومهت و خهڵك.
ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و چاوپێکەوتن و دیمانە لەگەڵ ئاژانسە نێودەوڵەتی و عەرەبی و عێراقیی و کوردستانییەکان.
ئامادەکردنی ٦ ڕێبەر بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی حکومی وه دەرکردنی سیاسەتی راگەیاندن و گەیاندنی حکومەت کە گشتاندنیان بۆ کراوە وه لە ئێستادا هەموو ڕاگەیاندنی حکومەت لەسەر بنەمای ئەو ڕێبەرانە کاری میدیایی خۆیان دەکەن.
یەکخستنەوەی سروودی نیشتمانی و ئاڵا و لۆگۆی حکومەت لەسەر ماڵپەڕی حکومەت، بۆ ئەوەی هەرلایەنێک پێویستییان پێیان بوو، بە ئاسانی دەست بکەوێت.
ڕێکخستنەوەی کڵێشەی نووسراوی دامودەزگاکانی حکومەت لە یەک شێواز و فۆنتدا تاوەکو هەموو دامودەزگاکان لەسەر یەک شێواز و فۆنت و نووسراوەکانیان بکەن و ئەوەش جێبەجێ کراوە.
ڤێریفایکردنی هەموو پەیجی دامودەزگاکانی حکومەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك و ئینیستگرام و تویتهر بۆ ناساندنی پهیجهكانی حكومهت و جیاكردنهوهی لهو پهیجانهی فهیكن.
پێدانی زانیاری بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەشێوەی لە رێگەی ئەو گرووپانەی کە لەگەڵ میدیاکاران دروست کراوە بۆ ئاسانکاری لە وەرگرتنی زانیارییەکان.
ئێمه له فهرمانگهی میدیا و زانیاری بهردهوام دهبین له دروستكردنی پردێكی پتهو لهگهڵ هاووڵاتیان و دروستكردنی پهیوهندییهكی تهندروست لهگهڵ ڕاگهیاندن و سهرجهم میدیاكاران بۆ خزمهتكردنی خهڵكی خۆمان و گهیاندنی زانیارییهكان به شێوهیهكی شهفافانه بۆ ئهوهی حوكمڕانێكی باش به دوای خۆیدا بێنێ.