کۆمپانیایەکی یاسایی نێودەوڵەتی: بەغداد فشار لە هەرێم بکات رووبەرووی کێشەی گەورە دەبێتەوە
کۆمپانیایەک کە کار لە کاروباری یاسای نێودەوڵەتی دەکات لە ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری نەوتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەگەر بەغدا پێداگربێت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم، دەتوانن لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار بکەن و بەو هۆیەش حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ناچار دەبێت دەیان ملیار دۆلار قەرەبویان بکاتەوە.
ئەمرۆ 16ی تەمموزی 2022و کۆمپانیای گیبسۆن دان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، بە لەبەرچاوگرتنی دەستصوری عێراق و یاسای نەوت و غازی هەرێم، دۆسیەی کارکردنی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان پشف ئەستورە بە بنەمای یاسایی، بۆیە ئەو کۆمپانیایانە دەتوانن سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار بکەن، ئەگەر کۆمپانیاکانیش سکاڵا تۆمار بکەن بەغدا روبەڕوی "کێشەی یاسایی گەورە دەبێتەوە و دەبێت ملیاران دۆلار قەرەبو بداتەوە بە کۆمپانیاکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان لە هەموو دۆخێکدا بەشێکە لە عێراق، لەسەر عێراقیش پێویستە پابەندبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، لەئێستاشدا "وەزارەتی نەوتی عێراق بوەتە مایەی هەڕەشە بۆ ژینگەی کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان".