تونس هەشت فڕۆکەی جەنگی لە ئەمریکا دەکڕێت

تونس هەشت فڕۆکەی جەنگی لە ئەمریکا دەکڕێت

 

 

تونس ڕایگەیاند: کە هەشت فڕۆكەی جەنگی مەشقی سەربازی ئەمەریکای کڕیوە، وەک بەشێک لەپلانێک بۆ نوێکردنەوەی فڕۆکەی مەشقپێکردنی هێزی ئاسمانی.

وەزارەتی بەرگری تونس لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ كراوە ، بۆ مەشق پێكردنی فڕۆكەوان و تەكنیككار، کڕینی هەشت فڕۆكەی مەشقی نوێ لەگەڵ سیستمی هاوشێوەکردنی فڕیندا بەدیهات.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەم گرێبەستە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەمریکا بۆ نوێکردنەوەی فڕۆکەی مەشقپێکردنی سوپا هاتووە پێشبینی دەکرێت گەیاندنەکان لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ دەست پێ بکات و تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ تەواو بکرێت.

بەشێکی زۆر لە دارایی-ی گرێبەستەكە یارمەتی دارایی ئەمریکایە و بەشەكەیتریش تونس پارەكەی دەدات.

جێگای ئاماژەیە، كە تونس لە ساڵی 2015ەوە، بە بڕیاری سەرۆک کۆماری پێشوو «باراک ئۆباما »،هاوپەیمانێکی گەورەی ناتۆ بووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top