شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەڵمانیای كرد

شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەڵمانیای كرد

 

 

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كە لە ‌ ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و سعود مستۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاروباری ئێزدییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم و هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووە بە سەردانێك گەیشتنە ئەڵمانیا.

 

ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، كە گه‌شته‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووە و توانیویانە له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆببنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ پارتی سەوز و پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی دیموکراتی مەسیحی و پارتی لیبراڵ گفتوگۆیان كردووه‌.

 

ئاماژەشی بەوە كرد كە  له‌و گه‌شته‌دا سه‌ردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیایان کردووه‌ و لەگەڵ بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەته‌وە، هه‌روه‌ها سەردانی وەزارەتی هاوکاریی ئابوری و گەشەپێدانی ئه‌ڵمانیایان كردووه‌ و لەگەڵ بەرپرسی پڕۆژەکانی عێراق و سەرۆکی ستافی کۆمیساری ئازادی ئایینی کۆبوونه‌ته‌وه‌.

Top