شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەڵمانیای كرد
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كە لە ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و سعود مستۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم و هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووە بە سەردانێك گەیشتنە ئەڵمانیا.
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند، كە گه‌شته‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووە و توانیویانە له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارته جیاوازه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆببنه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی سەوز و پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی دیموکراتی مەسیحی و پارتی لیبراڵ گفتوگۆیان كردووه.
ئاماژەشی بەوە كرد كە له‌و گه‌شته‌دا سه‌ردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیایان کردووه و لەگەڵ بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەته‌وە، هه‌روه‌ها سەردانی وەزارەتی هاوکاریی ئابوری و گەشەپێدانی ئه‌ڵمانیایان كردووه و لەگەڵ بەرپرسی پڕۆژەکانی عێراق و سەرۆکی ستافی کۆمیساری ئازادی ئایینی کۆبوونه‌ته‌وه.