سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵوێزی ئه‌ڵمانی له‌ عێراق كرد

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵوێزی ئه‌ڵمانی له‌ عێراق كرد


سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵوێزی ئه‌ڵمانی له‌ عێراق كرد و جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا به‌ تایبه‌تی ئابووری كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 21/6/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ كرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرھێنان.

بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق، گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پیشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

Top