سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له باڵوێزی نوێی له ئهمریكا كرد
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له باڵوێزی نوێی له ئهمریكا كرد و تاوتوێی ههنگاوهكانی چاكسانی له كابینهی نۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كرا، هاوكات پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و بهغدا تهوهرێكی دیكهی گفتوگۆكان بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/6/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو بەرەوپێشبردن و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا.
پاشان سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات خستەڕوو، بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەھێزی ئابووری و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، مهسرور بارزانی، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی کوردستان، خاوەن دۆز و مافی نەتەوەیی و دەستووریین و کێشەکان لە گەڵ بەغدا، تەنیا بودجە و نەوت و گاز نیین، بەڵکو ئێمە هەرێمێکی فیدرالی و دەستوورین و دەبێ بە پێی دەستوور مامەڵە لە گەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت .
باڵوێزی نوێی ئەمەریکا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکا و سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی عێراق دووپات کردەوە .
باڵوێزی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەشێکی گرنگن لە سیاسەتی ئەمریکا و جەختیشی لە گرنگی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کردەوە کە لە ئاستی داخوازیییەکانی خەڵکی عێراق بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی گشت پێکهاتەکانی بکات و پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت