پاسەوانی کەناراوەکانی تونس 72 کۆچبەری نایاساییان ڕزگار كرد

    پاسەوانی کەناراوەکانی تونس 72 کۆچبەری نایاساییان ڕزگار كرد

 

 

 

 هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تونس لە کەناراوەکانی جرجیس و قەرقنە 72 کۆچبەری نایاساییان لە مەترسیی خنکان ڕزگارکرد.

وەزارەتی بەرگری تونس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:  کە دوو بەلەمی هەڵگری کۆچبەرانی ئەفریقیی نایاسایی لە کەناراوەکانی شاری جرجیس و دوورگەی قرقنە، كە بەنیازبوون بە نایاسایی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، لەلایەن پاسەوانی كەناواوەكان ڕێگرییان لێ كرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تونس 42 کەسیان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە کەناراوەکانی جرجیس و 30 کەس لە کەناراوەکانی قرقنە لە مەترسی ڕزگارکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top