سبەی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكات

سبەی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكات

بە پێی ڕاگەیاندراوێكی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی، ڕۆژی چوارشەممە، 15-6-2022، دانیشتنی ژمارە شەشی ئاسایی خولی بەهارە بەڕێوە بچێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە كە دەستەی سەرۆکایەتی بڕیاری داوە، بەگوێرەی حوکمەکانی ماددەکانی(87، 88، 89، 97)،  لەبەشی یەکەمی کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی2012) بکات".

هەر بڕیارە لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق) بكرێت.

هاوكات لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیارە پڕۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق) خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

Top