سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی لێ كرده‌وه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی لێ كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/6/2022،مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە لە هەردوو پەرلەمانتار ماکس لوکس و قاسم تاهر ساڵح پێکهاتبوو.

لە دیدارەکەدا، شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێریان کرد و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان دا و جەختیان لە پشتیوانیی ئەڵمانیا لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە .

هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش. هەروەها خواستی هەرێمی کوردستانیش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کرایه‌وه‌.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەموجۆکردنی ئابووری، برەودان بە وەبەرهێنانی ئەڵمانی و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ردوولا بوو.

Top