سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كرد
دوێنێ چوارشه‌ممه 2022/6/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كرد كه له هه‌ردوو په‌رله‌مانته‌ر قاسم تاهر ساڵح و ماكس لوكس و يارمه‌تيده‌رانيان و كونسولى گشتيى ئه‌ڵمانيا به وه‌كاڵه‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ژينگه و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌كانى مافى مرۆڤ، يه‌كسانى، گه‌نجان، ئازادييه‌كان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى كرده‌وه كه وێڕاى كه‌موكوڕى و تێبينى ده‌رباره‌ى ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و يه‌كسانى، هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه ئه‌رێنييانه‌ى له‌م بوارانه‌دا نراون، هه‌روه‌ها له‌مباره‌يه‌وه پێشوازى له تێبينى و هاوكاريى دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان دووپاتيان كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له دۆستايه‌تى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به هاوبه‌شێكى گرنگى ده‌بينن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به گرنگيى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و به سيمايه‌كى جوانيان له قه‌ڵه‌م دا.