ئیتالیا: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئۆکرانیا لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا هۆشداری دا لە گەمارۆی ڕووسیا بۆ سەر بەندەرەکانی ئۆکرانیا، کە ڕێگری لە هەناردەکردنی گەنم دەکات و ڕەنگە ببێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس.
دی مایۆ لەم بارەوە دەڵێت: هەفتەکانی داهاتوو گرنگ دەبن بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە، ئێمە چاوەڕوانی ئاماژەیەکی ڕوون و بەرجەستە دەکەین لە ڕووسیا کە ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی گەنم بە واتای بە بارمتە هێشتنەوەی گەنم و مەحکومکردنی ملیۆنان منداڵ و ژن و پیاو بە مردنە.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە کۆتایی کۆنفرانسی وەزاریی تایبەت بە ئاسایشی خۆراک لە وڵاتانی دەریای ناوەڕاستدا، بە بەشداریی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیا قسەی کرد، کە لە ئێستادا سەرۆکایەتیی خوولانەوەی گروپی حەوت، لهگهڵ لایهنهكانی دیكەدا.
ئۆکرانیا کە یاریزانی سەرەکیی بازاڕی دانەوێڵەی جیهانە، ناتوانێت بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوە بکات، کە لە ئێستادا بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیا لە بەندەرەکانی گیریان خواردووە.
لەلای خۆیەوە عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و بەرهەمە سەرەتاییەكانی دیكە قەیرانی وڵاتەكەی توندتر دەكات.
هەروەها دەڵێت: شەڕ لە ئۆکرانیا دەبێت بە هەموو هەوڵێك بوەستێت، ئاماژەی بەوەش کردووە ئەگەر ئەمەش نەتوانرێت، ئەوا دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ملکەچی فشارەکان بن بۆ ئەوەی بەبێ هیچ دواکەوتنێک ڕێگە بە هەناردەکردنی سەلامەتیی دانەوێڵە و بەرهەمە سەرەکییەکانی دیکە بدەن.
ئاماژهشی بهوه كرد، "جیهان ناتوانێت لهژێر ڕهحمهتی قهیرانه سهربازییهكانی ئهوروپا یان ناوچهكانی دیكهی جیهاندا بمێنێتهوه".
گوڵان- بەهادین جەلال