وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێكارەكانی دەرهێنانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێكارەكانی دەرهێنانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی ڕادەگەیەنێت

       

لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە كرد كە دەرهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە ڕێوشوێنی یاسایی تایبەت بە خۆی دەبێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو کاتە کەسێک دەتوانێت لەو پاسپۆرتە سوودمەند بێت کە لایەنی پەیوەندیدار بە نووسراوی فەرمی ئاگاداریان بكەنەوە.

 

 وەزارەتی ناوبراو هەروەها دەڵێت: گشت هەوڵێك دەخەینە گەڕ كە خزمەتگوزارییەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتییە تایبەتمەندەکانمان لەسەر ئاستێکی بەرزی خزمەتگوزاری و ئەمنی پێشکەش بە هەموو توێژو چینێك بكەین بێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان كەسێك و یەكێكی دیكە بكەین.

 

 

هەر لەم سۆنگەوە جەخت لەوە كراوەتەوە كە فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لایەنی جێبەجێکارن بەگوێرەی ڕێسا و ڕێنماییەكان کارەکاکانیان بەڕێوە دەبەن، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە دەرهێنانی پاسپۆرت بە هەردوو جۆری ئاسایی و دیپلۆماتییەوە.

 

جێی وەبیرهێنانەوەیە چوار جۆر پاسپۆرت لە عێراقدا دەردەهێنرێن، کە بریتین لە پاسپۆرتی (ئاسایی، دیپلۆماتی، تایبەت، خزمەت) کە هەریەکەیان  بۆ مەبەستێک دەردەهێنرێن.

 

سەبارەت بە پاسپۆرتی ئاسایی، ئەوا  هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی مافی هەیە كە هەیبێت، ئەوەیشی كە پەیوەستە بە پاسپۆرەکانی دیکە، لەم حاڵەتەدا پێویست دەكات ڕەزامەندیی وەزیری دەرەوەی عێراق وەربگیرێت.

 

 

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

Top