بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە دارستانێكی پاکستان چوار كەس گیانیان لە دەستدا

بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە دارستانێكی پاکستان چوار كەس گیانیان لە دەستدا

 

 

بەپێی میدیاکانی ناوخۆی پاکستان، بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە دارستانێک لە باکووری وڵات  بەلایەنی کەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئاگرێکی گەورە لە دارستانێک لە کوێستانەکانی باکووری ڕۆژئاوای پاکستان کەوتەوە، بەرپرسانی پاکستان دەڵێن چوار کەس، لە ئاگرەکەدا  گیانیان لەدەستداوە، کە یەكێكیان منداڵە.

دەوترێت تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی ئەوەدان ئاگرەکە كۆنتڕۆڵ بكەن و تیمی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە كراون و لە ناوچەكە بڵاو بوونەتەوە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top