بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێك لە هێڵی ئاسنین سێ کەس کوژران
بە وتەی پۆلیسی ویلایەتی بایرنی ئەڵمانیا، بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێك لە هێڵی ئاسنین لە نزیک شارۆچکەی گەرمیش-پارتنکیرشن، بەلایەنی کەم سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆرش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوابەدوای ڕووداوەکەی ناوبراو، ڕێگای گشتی كە 4 ڕێگایە بەناو ئەو ناوچەیەدا تێپەڕدەبێت بەتەواوی داخراوە و تایبەت بووە بەگواستنەوەی بریندارەکان.
هەروەها چەندین تیمی رزگارکردن و سێ هەلیکۆپتەری فریاكەوتن، لە شاری تیرول-ی ئەتریش ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران بۆ گواستنەوەی بریندارەکان.
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا تا ئێستا هیچ وردەكارییەك وهۆکاری ڕووداوەکەیان ڕانەگەیاندووە.
گوڵان: سەردار خەلیل