نێچیرڤانی بارزانی ، كۆبوونەوەی لووتكە لایەنەكانی كوردستان لە قۆناغێكی هەستیاردا ..
لە نێو ئەو نەخشە سیاسییەی سەرۆك بارزانی بۆ كوردستانێكی بەهێز دایڕشتووە، كارو چاڵاكی و جووڵەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، بە میكانیزمی هێزی دبلۆماتی و زمانی دیالۆگ بوونەتە فاكتەرێكی گرنگی خۆرێكخستنەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستەكانی ناوخۆ و عێراق و نێودەوڵەتی، لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەتمەدارێكی سەركەوتوو توانیوویەتی ئاراستەی رووداوەكان بۆ بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەرێمدا بگۆڕێت.
ئەم قۆناغ و رەوشەی كە ناوچەكە و عێراق و كوردستانی پێدا تێ دەپەڕێت، زۆر هەستیارە، روون و ئاشكرایە ،لە مانگی ئایندە ئەمەریكا خوێندنەوەی نوێی بۆ عێراق دەبێت، پێشهاتی تازە دێته پێشەوە، بۆیە كورد پێویستی بە یەكگوتاریی سیاسی هەیە و چەترێكی ئێستا لایەنەكان كۆ بكاتەوە سەرۆكایەتیی هەرێمە و، بەڕێز سەرۆكی هەرێم ڕژده لەسەر ئەوەی گوتاری كورد یەك بخات. بۆیە، ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی لووتكە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و ئەخوێندەوەیەكی واقیعانە كە له ئاست دەوڵەته گەورەكاندا حیسابی باش بۆ ههرێمی كوردستان دهكرێت .
ئەگەر سەیری مێژووی حكومەتی كوردستان لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو بكەین، تا قۆناغی ئێستاماندا ، ئەوا دەبینن كە ،بە قۆناغی زۆرسەختدا تێپەڕیوە، سەرەڕای ئەم سەختیە كاری گەورەیان كردوە، بەدڵنیاییەوە كەم و كورتیش ھەبوو، چونكە ئەوەی كاری گەورە دەكا ھەڵەش دەكا، ئەوەی ھەڵە ناكات ئەوانەن كە كارناكەن، بۆیە نابێ لایەنگیری كوێرانە لەوانە بكەین كە دژی ئەزمونی كوردی دەبنەوە، لەھەمانكاتدا نابێ لە ڕەخنەی بونیادنەر بێدەنگ بین.
ماوەی سێ ساڵه گۆرانكاری گەورەی لە گشت بوارەكاندا دروست بوو بە تایبەت رەوشی ئابووری جیهان بەرەو داكشانی زۆر هەنگاویی ناوە ، هەموو ئەو گۆرانكارییانە كاریگەری راستەوخۆیی لە سەر ناوچەكە، عێراق و كوردستانیش داناوە ، لە ماوەی 8 ساڵی رابردوو، دا حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بە هەر پاساوێك بێت بودجەی كوردستانی بڕیوە و نرخی نەوتیش دابەزی و شەڕی داعش بەرۆكی گرتین، ئینجا سهرههڵدانی ڤایرۆسی كۆرونا و ههوڵه بهردهوامهكانی حكوومهتی كوردستان بۆ بههێزكردنی پێگهی سیاسی و ئابووری ههرێم بهردهوامی ههیه و سهركهوتنی باشی بهدهستهێناوه ، كێشهكانمان بهلاوه بنێنین بكەین بۆ ئەوەی كورد لەم قەیرانانە دەربازی ببێت.لە راستیدا ،پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا هەموو كات دەسپێخەر بووە بۆ یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كورد و ئەمە شتێكی نوێ نییە لە هەموو سەردەمێكدا پارتی پێی وایە لە كەش و هەوایەكی ئارامدا دەتوانین مومارەسەی دیموكراسیانە بكەین، بۆیە پارتی جددییە لەسەر ئەوەی گوتارێكی سیاسی یەكریزی كورد بۆ عێراق هەبێت.
لەو كاتەوەی نێچیرڤان بارزانی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە، لەسەر ئاستی ناوخۆ هەوڵەكانی بەو ئاراستەیە چڕكردۆتەوە، كە تەلاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بكاتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی كۆی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و كۆكردنەوەی جیاوازییەكان لەچوارچێوەی تەبایی و یەكریزی نیشتمانیدا، ئەم هەوڵانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەناو ئەو ژینگە ناسەقامگیرەی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێم و عێراقدا هەنگاوێكی گرنگ بووە بۆ كۆدەنگی لەسەر پرسە نیشتمانییەكان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق، هەروەها هەوڵێك بووە بۆ ئەوەی بتوانرێت كێشە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخرێنە سەرووی بیركردنەوەی حزبیەوە.
بەدڵنییاییەوە ئەم دۆخەی كوردستان دەخوازێت بە ڕۆحییەتێكی نیشتمانی و نەتەوەییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشەكە بكەین ، بەرژوەندییە باڵاكانی كوردستان پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر بخەین ، ناكرێت هیچ حزبێكی سیاسی لەم هەرێمی كوردستانە خۆی بەدوور بگرێت، كراسەكەی خۆی بتەكێنێت لەوەی ئەو بێبەشە لە دۆخەكه، كەم تا زۆر حزبە سیاسییەكان لە هاوكێشەی سیاسی و حوكمڕانیی كوردستاندا بەشدار بوونە".ئێستا كوردستان لەبەردەمی قۆناغێكی نوێددایه به تایبهته ههرهشهكانی بهغدا و وڵاتانی دراوسێی له سەر قەوارەی هەرێمەكەمان، دەبێ قسه لەسەر ئەوە بكرێت چی بكرێت بۆ چارەسەر، حزبەكان چۆن بەشدار بوون لە حوكمڕانیدا، دەبێ ئاواش بە ڕۆحی بەرپرسیاری و نەتەوەییەوە لە چارەسەركردنی ئەم دۆخە بەشدار بن. ئێستا ئاشتبوونەوەیەكی نیشتمانی خهبات لەژێر چەترێكدا بكهینه ستراتیژیمان ، با حزبە سیاسییەكان و ئەو بەرپرسانەی لە ئاستی بەرپرسیارەتیدان، بەپێی بەرپرسیارەتییان هەوڵی چارەسەری بدەن و دانوستان بكەن و ململانێكان وەلاوە بنێن و كیانی كوردستان بپارێزن.
لەرەوشێكی وەها دا كە ناوچەكە و عێراقدا گوزەر دەكات ، رەوشی كوردستان ھەستیارە ھەموو نیگاكان و چاوەروانییەكان لەسەر ئەوەن كە جارێكی تر دهسهتێشخهرییهكانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ڕۆڵی خۆی ببینێ و لەگەڵ گشت هێزول لایەنە سیاسیەكاندا ئومێدی تهبایی و یهكریزی لێبكهوێتهوه و دەبێت لایەنەكان بەرژوەندییە باڵاكانی كوردستان پێش هەر بەرژوەندییەكی تر بخەن و بە بەدەروونێكی كوردانە و نیشتیمانپوەرەوەرانە كۆبونەوەكانەوە، چونكە وەك روون و ئاشكرایە، گۆرانكارییەكان خێران و رەنگە زۆر جار بە زیانی ئێمەبشكێنەوە و ئەگەر نەزانین كەشتییەكە چۆن ئاراستە بكەین ئەوا نوقم دەبێت، كە نوقمیش بوو ھەموو پێكەوە دەخنكێنین ،، بەیەكهەڵوێستی ویەكریزی دەتوانرێت سەركەوتنی گەورە بەدی بهێنرێت ..
ئەوەی لە هەوڵ و هەنگاوەكانی رٍێزدار نێچیرڤان بارزانی خوێندنەوەی بۆ دەكرێت بە پلەی یەكەم پاراستنی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق، بەڵام لە هەمانكاتدا قەناعەتی دەوڵەتمەدارێكیشە كە ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەكەدا، ئەگەر ناوچەكە و عێراق بە شێوەیەكی سەقامگیر نەبن ئەوا زۆر ئاستهمه بتوانرێت رێگری لەو پریشكانە بكرێت كە لە ئاكامی ئەو ناسەقامگیرییە بەر كوردستان دەكەون.