ڕەمەزان قەدیرۆف: ڕەنگە پۆڵەندا هەمان چارەنووسی ئۆکرانیای هەبێت
سەرۆکی چیچان ئاگادارییەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: کە پۆڵەندا لەوانەیە هەمان چارەنووسی ئۆکرانیای بەسەر بێت و داوای لە سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد کە "بەخۆ بێتەوە و ئاگادار بێت".
« ڕەمەزان قەدیرۆف » لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تەلگرام بڵاویکردووەتەوە، ئۆکرانیای بە " كۆتایی هاتوو" ناوبردووە و گوتیشی " پاش ڕووخانی ئۆکرانیا ئەگەر فەرمانێک بدرێت لە ماوەی شەش چركە نیشانی پۆڵەندای دەدەین كە ئێمە كێین.
قەدیرۆف دەشڵێت: ڤلادیمیر زیلینسکی پێویستە بە خۆی بێتەوە و ئەو مەرجانەی ڤلادیمیر پوتین دایناوە قبوڵ بکات.
لەو كاتەوەی شەڕی ئۆکرانیا دەستی پێكردووە پۆڵەندا چەک و هاوکاریی دیکەی بۆ ئۆكرانیا دابین کردووە و پێشوازی لە ملیۆنەها پەنابەری ئۆکرانی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل