بەلەمێكی پەنابەران لە کەناراوەکانی میانمارنقوم بوو 17 کەس گیانیان لەدەستدا

بەلەمێكی پەنابەران لە کەناراوەکانی میانمارنقوم بوو 17 کەس گیانیان لەدەستدا

 

دوای ئەوەی بەلەمێکی پەنابەرانی ئاراكانی لە کەناراوەكانی میانمار لە کەنداوی بەنگال نقوم بوو بەلایەنی کەمەوە 17 کەس گیانیان لە دەستدا.

پەنابەرانی ئاراكانی لەهەوڵی ئەوە دابوون بەم بەلەمە بگەنە مالیزیا.

بە گوێرەی هەواڵی « ئەلجەزیرە »، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان مردنی 17 پەنابەری ئاراکانیی لە ڕووداوەکە پشتڕاست کردووەتەوە - پاکتاوکردنی ڕەگەزی  موسڵمانان لە  ئاراکان.

سوپای میانمار لە 25ی ئابی 2017 هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هەرێمی ئاراکان دەست پێ کرد، لەو هێرشانەدا هەزاران هاووڵاتیی ئاراکانی کوژران و نزیکەی 350 گوندیش لەلایەن سوپای میانمار و بودایەكانەوە سوتێنران.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو موسڵمانانەی لە 25ی ئابی 2017ەوە كەلە ترسی توندوتیژیەكانی سوپای میانمار و بوداییە توندڕەوەكان هەڵهاتوون و پەنایان بۆ کەمپەکان و پەناگەی كاتی لە قەراغ بازاڕی کاکس لە بەنگلادش بردووە ژمارەیان گەیشتووەتە 900 هەزار كەس.

لە ساڵی 1970ەوە تا ئێستا لەسەدا 84 لە  2 ملیۆن موسڵمانی ئاراکان لەبەر توندوتیژییەکانی سوپای میانمار و بوودییە توندڕەوەكان ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێ کردووە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ توندوتیژی دژی موسڵمانان لە ئاراکانی میانمار بە "پاکتاوی نەژادی" و "جینۆساید" وەسف دەکەن.

 

 

 

گوڵان سەردار خەلیل

Top