دەستگیرکردنی 8 دەریاوانی ئێرانی لەئاوەکانی کوێت

دەستگیرکردنی 8 دەریاوانی ئێرانی لەئاوەکانی کوێت

 

سەرچاوە ئەمنییەکانی کوێت ڕایانگەیاند: كە ( 8 )  دەریاوانی ئێرانی دەستبەسەرکراون كە بەنیازبوون بەنزین بە قاچاخ بیگوازنەوە.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە ئەمنییەکان، پاسەوانانی کەناری دەریایی (  8  ) دەریاوانی ئێرانییان لەسەرکەشتییەک لە ئاوی هەرێمی کوێت دەستگیرکردووە و نزیکەی (240 ) تۆن بەنزینی قاچاخیان هەڵگرتووە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، کە دەریاوانانی ئێرانی دانیان ناوە بە کڕینی سووتەمەنیی قاچاخ لە کوێتەوە بۆ ئەوەی لە وڵاتێکی عەرەبی لە کەنداو بیفرۆشن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەپێی تۆماری دانپێدانانی دەستگیرکراوان، وا بڕیارە كە ئەوان ڕادەستی داواکاری گشتی بکرێن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top