سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس دەکات

ئەمڕۆ شەممە 21 ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
سەرۆکی حکومەت لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداری لە پانێلێکدا دەکات بە ناوونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) .
سەرۆکی حکومەت هەروەها لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاووتوێکردنی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات ، گرنگیی پێشخستن و چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی ، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان ، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.

Top