سیسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌ت و نه‌مانی داهاتی سلێمانی
گه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه به‌م ئاسته‌ی بێ ئومێدی و ڕه‌شبینییه، به‌م خۆخواردنه‌وه و سوڕانه‌وه به‌رده‌وامه‌ی نێو بازنه‌یه‌كی داخراو و په‌نگخواردوو، بێگومان پاشخانێكی قووڵی پڕ له كێشه و بێ سه‌روبه‌ره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی هاتنه‌كایه‌وه‌ی ئه‌م په‌شێوی و نائارامی و بێ ئومێدییه، به‌ڵگه‌ی هاوپێچ نه‌كردن و شی نه‌كردنه‌وه‌ی دۆخی كۆمه‌ڵگه‌یه، ته‌نك بوونه‌وه‌ی توێژی هه‌بوو و ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌ڵئاوسانی چینی خواره‌وه، داكوتینی سه‌نگی حیزب و فه‌رامۆشكردنی سه‌نگی جه‌ماوه‌ری ئاسایی، كه ژیانی نه‌ماوه و ده‌ره‌تانی لێ داخراوه، ته‌نانه‌ت بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ته‌واو ئاشكرا و بینراو، سلێمانی نه سۆماڵ و نه ئه‌تیوبیایه، كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی وشكه‌ساڵیدا قڵیشی ژێر پێیه‌كانیان وشكتر بێته‌وه و هه‌واره و هه‌وار به‌دوای ئاودا بگه‌ڕێن، نه خاوه‌ن ژماره‌ی دانیشتوانێكی یه‌كجار زۆره و له وێزه‌ی دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان نه‌یات .
گه‌ر سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان له پێناوی دابینكردنی ئاسایشی ئابووری كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانیدا به‌كارهێنراوه، نهێنی ئه‌وه چییه كه سه‌رچاوه زه‌به‌لاحه‌كانی داهاتی نیشمانی به به‌راورد به ژماره‌ی كه‌میی دانیشتوانه‌كه‌ی كورت ده‌هێنێ و گه‌نجینه‌كه‌ی ده‌یان ملیار دۆلار قه‌رزاره ،
سۆراخی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه مافێكی سه‌ره‌تایی و ساده‌ی خه‌ڵكه، هاووڵاتی به هه‌قی خۆی ده‌زانێ له‌و ده‌ستانه ئاگادار بێت كه جڵه‌وی سیاسه‌تی له ده‌سته و بڕیاره‌كانی ڕه‌سمی ڕه‌وتی ژیانی ئه‌مڕۆ و ئایینده‌ی ده‌كه‌ن، به مافی خۆی ده‌زانێت له‌و ده‌ستانه‌ی ڕاسته و پرگاڵی ئیداره‌ی سه‌روه‌ت و سامانی گشتیان له ده‌ستدایه بپرسێته‌وه و بزانێت تا چه‌ند ئه‌مین و له خه‌می ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وی هاوڵاتی و، چه‌ندیش له هه‌ڵپه‌ی تێركردنی حه‌ز و ته‌ماعه سیاسی و ئابوورییه‌كانی خۆیان و بنه‌ماڵه و حاشیه‌كانیاندا بوون ؟ چونكه دواجار وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه خه‌سڵه‌ت و سیمای سیاسه‌ت شه‌قڵ پێده‌دات و پێناسه‌ی ده‌كات، له‌وێوه‌یه دواجار شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته به‌رده‌م لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری خه‌ڵكه‌وه، لێپێچینه‌وه له‌وه‌ی ئایا سیاسه‌ت وه‌ك وه‌زیفه‌ی دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ڕه‌فاهیه‌ت و ئاسایشی كۆمه‌ڵگه موماره‌سه كراوه، یاخود ئامڕاز و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه به‌س بۆ تێركردنی ته‌ماعه سیاسی و ئابوورییه‌كان، ئامڕازێك بووه بۆ لوشدان و دادۆشینی سامانی نیشتمانی له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه و گروپه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی شار؟ ئه‌گه‌ر تیشك بخه‌ینه سه‌ر داهاتی ناوخۆیی پارێزگای سلێمانی له هه‌موو سێكته‌ره‌كان بڕێكی زۆر داهات هه‌یه و توانای دابین كردنی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی به‌زیاده‌وه هه‌یه، (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، فه‌رمانگه‌ی ئاو و كاره‌با، گه‌شت وگوزار، ته‌ندروستی ، په‌روه‌رده‌وخوێندنی باڵا، خانووبه‌ره و زه‌ریبه، ......جگه له داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان كه دوو مه‌رزی سه‌ره‌كی له‌م شاره دایه، داهاتی نه‌وت وغاز) هه‌موو ئه‌مانه و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكومی و ناحكومی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی.
دیاره پرسی داهات پرسێكی ئاڵۆزه، چونكه چۆن داهاتت ڕێكده‌خه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌برێت و بونیادی بنێیت له هه‌مانكاتدا، ئه‌مه به‌بێ بوونی پلانی وردی له میانه‌ی كاتدا به فۆكه‌س خسته سه‌ر هه‌ر بوارێكی پێویست له كاتی پێویستدا به‌ڕێوه ناچێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌ڕێوه‌بچێت ده‌بێت زانیاری و ئاگایی وورد هه‌بێت له‌وه‌ی كه بواره هه‌نووكه‌ییه‌كان چین و چۆن ده‌توانرێت بونیاد بنرێن و چۆن ده‌توانرێت داهاتیان بۆ دابین بكرێت، ،شار ته‌نیا به به‌رز كردنه‌وه‌ی ته‌لار و باڵه‌خانه‌وه ناچێته رێ و ئامانجێكی ره‌وای داهێنانیش ناهێنێته به‌ر، ئه‌گه‌ر هاوشانی ئه‌وانه‌وه ئاست و بوار و باره‌كانی ژیان وگوزه‌ران له‌گه‌لیاندا نه‌گۆڕێن و هه‌ولی به‌رز كردنه‌وه‌یان نه‌درێت، به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی ژیان وگوزه‌رانی هاوڵاتی گرنگتره له به‌رز كردنه‌وه‌ی ته‌لاره‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌قامگیر بوون و ئاسوده‌یی و مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی هاووڵاتیان له وڵاتی خۆیاندا، ئه‌وكات هاووڵاتیانیش له پابه‌ند بوونیان به په‌یام و به‌رپرسیارێتییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان خۆیان نادزنه‌وه.