تەقینەوەی گاز لە هۆتێلێک لە هاڤانا بەلایەنی کەم 74 کەسی کوشت و دەیانی دیکەش بریندار کرد

تەقینەوەی گاز لە هۆتێلێک لە هاڤانا بەلایەنی کەم 74 کەسی کوشت و دەیانی دیکەش بریندار کرد

 

بەهۆی دزەی گاز لە هۆتێلێكی ناوەندی هاوانا تەقینەوەیەك ڕوویدا بەلایەنی کەم 22 کەس کوژران و سەرووی 70 کەسیش برینداربوون.

بەرپرسانی کوبا دەڵێن: تا ئێستا 74 کەس لەو ڕووداوەدا بریندار بوون و زۆر بەداخەوە 22 کەسیش كە لەوانە منداڵێکی تێدایە گیانیان لە دەست داوە.

بەرپرسەکان ڕایانگەیاند: کە ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەردەوامە و تیمی فریاكەوتن لە ئێستادا لە هەوڵی ڕزگاركردنی ئەو كەسانەدان كەلە  ژێر خۆڵ و خاشاكەكەدا ماونەتەوە.

دەوترێت ئەو هۆتێلە یەکێکە لە شوێنەوارە کۆنەکانی هاڤانا، کە نۆژەن دەكرایەوە و بەڕووی گەشتیاراندا داخرابوو، تەنها ژمارەیەک کارمەند لەو شوێنە ماونەتەوە بۆ  تەواو کردن و كۆتایی هێنان بە كارەكانیان بۆ ئەوەی لە 10ی ئایاردا دووبارە بکرێتەوە.
« نید پرایس »، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و « جۆزێپ بۆرێڵ »، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و « نیکۆلاس مادۆرۆ »، سەرۆکی ڤەنزوێلا، هاوخەمی و ستایشی خۆیان لەگەڵ حکومەت و گەلی کوبا دەربڕی.
 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top