جۆبایدن ئافرەتێكی ڕەش پێست وەک وتەبێژی کۆشکی سپی دەست نیشان دەکات

جۆبایدن ئافرەتێكی ڕەش پێست وەک وتەبێژی کۆشکی سپی دەست نیشان دەکات

 

 

سەرۆک ئەمریكا « ژان پیەر جێگری جێنیفەر ساکی» وەک وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دەست نیشان کرد.

جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا « کارین ژان پیەری » بە وتەبێژی کۆشکی سپی ناساندووە ئەو وا دانراوە كە شوێنی جێنیفەر ساکی بگرێتەوە.

ژان پیەر پێشتر جێگری جێنیفەرساکی بوو، ساکی لە ١٣ی ئایار لە کۆشکی سپی دووركەوتووەتەوە. بایدن لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، کە خۆی و هاوسەرەکەی ماوەیەکی زۆرە ژان پیەری دەناسن.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا نووسیویەتی، ژان پیەر یەکەم وتەبێژی ڕەش پێستی کۆشکی سپی دەبێت، ئەو تەمەنی 44 ساڵە و ئەندامی کەمپینەکەی جۆ بایدن و باراک ئۆباما بوو، ژان پیەر لە ساڵانی پێشوودا وەک شیکەرەوەیەکی سیاسی لە تۆڕی ئێن بی سی و ئێم ئێس ئێن بی سی كاری كردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top